سەرمایەدارانی رووسیا روو لە دوبەی دەکەن


 شاری دوبەی ئیمارات گەشەیەکی گەورە لە بواری خانووبەرە بەخۆیەوە دەبینێت. لە هەموو گۆشەیەک باڵەخانەی بازرگانی و نیشتەجێبوونە و باڵەخانەی تازەش دروست دەکرێن. ئامارە فەرمییەکان باس لەوە دەکەن لە ساڵی 2022 نزیکەی 87 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە دوبەی فرۆشراون ئامارە نافەرمییەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن، زۆربەیان بە رووسەکان فرۆشراون.

 
ریچارد وەیند، وەبەرهێنەرێكی بەریتانی دانیشتووی دوبەیە، پێیوایە هۆکارە سەرەکییەکە، شەڕی ئۆکراینایە.
 
ریچارد وەیند سەبارەت بە کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە دوبەی، ئەو کڕیارانەی خەڵکی ئیمارات نین دەڵێ "رووس، پاشان بەریتانییەکان و دواتر هیندییەکان. ساڵی رابردوو هیندییەکان لە پلەی یەکەمدا بوون، بەڵام دوای شەڕی ئۆکراینا و تێکچوونی بارودۆخی ئەوروپا، رووس بوونە یەکەم، هەم خێزان و هەم پارەکانیان دێننە ئێرە".

Comments