كشانهوهی رووسیا له رێككهوتنی ستارت، ههنگاوێك بهرهو جهنگی جیهانی سێیهم
تا دێت جهنگی ئۆکرانیا ئاڵۆزتر دەبێت، 24ـی ئەم مانگە ساڵێک بەسەر دەستپێکی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا تێدەپەڕێت، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا بەشداریکردنی وڵاتهكهی لە رێککەوتنی ستارت هەڵپەسارد. رێککەوتنی نیو ستارت، لە 2010 لە نێوان باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمهریکا و دمیرتی مێدڤیدێڤ سەرۆکی پێشووی رووسیا واژووکرا. ئامانج لێی سنووردارکردنی کەمکردنەوەی ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی رووسیا و ئەمهریکایە، هەریەکە لەو دوو وڵاتە نابێت زیاتر لە هەزار و 550 کڵاوەی ئەتۆمی و 700 موشەکی دوور مەودا و بۆمب هاوێژیان هەبێت. لە 1967 ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی ئەمهریکا لە لووتکەدا بوو و خاوەنی 31 هەزار و 255 کڵاوە بووە، ئێستاش خاوەنی سێ هەزار و 750 کڵاوەی ئەتۆمییە. لە 16ی تەمموزی 1945، ئەمهریکا یەکەمین تاقیکردنەوەی بۆمبی ئەتۆمی ئەنجامدا بە ناوی ترینیتی و هێزی تەقینەوەکەی یەکسان بووە بە هێزی تەقینەوەی 18 هەزار و 600 تۆن تی ئێن تی. هەزار و 32 تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامداوە، تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی لە 1992 کۆتاییهات. گەورەترین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەمهریکاش ناوی کاسڵ براڤۆ بووە و لە یەکی ئاداری...