هونه ری
حەسەن شەریف کلیپێک بڵاودەکاتەوە و ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومێکیش دەکات هونەرمەند حەسەن شەریف، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'وەرە دەرێ' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە کە بەرهەمێکی شاد و هەڵپەڕکێیە و بەبۆنەی هاتنی وەرزی بەهاری، پێشکێش بە هەوادارانی دەکات. حەسەن شەریف، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی، سەرەتای گۆرانییەکە بە بەرهەمێکی "شای گۆرانی کوردی محەممەد عارف جزیری" دەستپێدەکات و بۆ دڵخۆشی و دڵشادی خەڵک لە وەرزی بەهارەدا بڵاویکردووەتەوە. گوتیشی، بەهۆی هەندێ بۆنە، یادەوەری و رێوڕەسمی ئایینی، بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە دواخست و لە دەستپێکی بەهاردا بڵاونەکرایەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە چەند شوێنێکی جیا جیا لە دەڤەری بادینان وێنەگیراوە، لەوانە دەڤەری مزووریان، بناری چیای مەتین، هەورەها گوتی: "بەداخەوە نەمانتوانی بچینە ئەو شوێنانەی مەبەستمان بوو بۆ ڤیدیۆکلیپەکە دیمەنەکان وێنەبگرین". حەسەن شەریف، بە ستایل و شێوازی جیاواز گۆرانی گوتووە، جگە لە بەرهەمی نەتەوەیی، فەلسەفی و کۆمەڵایەتی، چەندین ب...